كوێستان محمد له‌1ی‌ ئایاردا: له‌ڕه‌مه‌زاندا كۆمپانیاو سەرمایەداره‌كان زیاتر نازی كرێكارو خانەوادەكانیان هه‌ڵگرن
  2021-04-30       553       
كوێستان محمد
كوێستان محمد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بەبۆنەی 1ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه‌ ده‌ڵێت، "بەم رەمەزانەو لەدەرفەتی نزیك لەجەژن دەبێت وەك سەرمایەدارو خاوەنكارو كۆمپانیاكان زیاتر نازی كرێكارو خانەوادەی كرێكارەكان بگرن‌و زۆر خەرجی‌و ئەرك قورسی ژیانی ئەم چینەیان هەمیشە لەبەرچاو بێت، بەنازدان‌و رێزگرتن دڵی ناسكی كرێكاران‌و رەزامەندی خودا بەدەستبێنن."

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ وتەی كوێستان محمد له‌ 1ی‌ ئایاردا:

وتەی خاتوو (کوێستان محمد) وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە بۆنەی ١ی ئایار/ ساڵڕۆژی جیهانی كرێكاران

هەموو ساڵێك لە ١ی ئایاردا وەك نەریتێكی جیهانی پیرۆزبایی پێشكەشی كرێكاران دەكرێتو ئاهەنگ و بۆنەی تایبەتیان بۆ سازدەكرێت، وەك پێزانینێك بەرامبەر رۆڵی گرنگیان لە نێو كۆمەڵگاو لەبەرچاوگرتنی ماندووبوونی ئەو چینەی هەمیشە هه‌وی‌نی شۆرش بوون و
خۆبەختكارو خەمخۆری میللەتن..
لە هەرێمی كوردستانیش لەسەر ئاستی حكومەت و جەماوەر ساڵانە ئەم رۆژە بەرزرادەگیرێت.. هەرچەندە ئەم ساڵیش (لەبەر ئەو بارودۆخە تەندروستییە ناهەموارە) ناتوانین وەك پێویست یادی كرێكارنمان بكەینەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوش وەك نەریتێكی هەمیشەیمان ئەم رۆژە لە سەرجەم
كرێكارانی جیهان بە گشتی و كرێكارانی كوردستان بە تایبەتی پیرۆز دەكەین.
باوەڕیشمان وایە كە نەك تەنها لەم رۆژە بەڵكو لەسەرجەم رۆژەكانی ساڵ دەبێت بارودۆخ و نازی كرێكاران لەبەرچاو بگیرێت و مافە رەواكانیان بەدی بهێندرێت.. نەك تەنها لەلایەن حكومەت بەڵكو لەلایەن خاوەن كۆمپانیاو كارو سەرجەم هاوڵاتیانی دڵسۆزی ئەم خاكە هەوڵ و ماندووبوون و تێكۆشانی كرێكاران لەبەرچاو بگیرێت و هەموو پێكڕا داكۆكیكاری سەرسەختی
مافەكانیان بین..
بەڕێزان .. ئەم بارودۆخەی لە كوردستان پێیدا تێدەپەڕین بارودۆخێكی نائاساییە لە سەرجەم بوارەكانی تەندروستی و دارایی بە تایبەتی و رامیاری ناوەكی و دەرەكی بە گشتی.. بەڵام خۆشبەختانە خەریكە رۆژە زۆر تاڵ و تاریكەكان رۆژ لە دوای رۆژ بەسەر دەچن و بە هێواین لە رۆژانێكی نزیكدا خۆشگوزەرانی و بۆ ئەم گەلە ستەمدیدە بگەڕێتەوە.. تا ئەو كاتیش پێویستە بە هەموولا زیاتر گیانی لیبوردنمان بەرامبەر یەكتر هەبێت و بەهەمووشمان نازی كریكارو هەژارو و نەدارو بێنازانی ئەم كوردستانەمان رابگرین..
1
بەم رەمەزانە و لە دەرفەتی نزیك لە جەژن دەبێت وەك سەرمایەدارو خاوەنكارو كۆمپانیان بە تایبەتی زیاتر نازی كرێكارو خانەوادەی كرێكارەكان بگرن و زۆر خەرجی و ئەرك قورسی ژیانی ئەم چینەیان هەمیشە لەبەرچاو بێت و، بە نازدان و رێزگرتن دڵی ناسكی كرێكاران و
رەزامەندی خودا بەدەست بینن..
لە نێو كرێكارانیش بە تایبەت دەبێت رێزی كرێكارانی ئافرەت و ژنانی كۆڵندەر بگیرێت و كاركردن و ئەركی ماڵ گرتنە ئەستۆیان بە چاوی رێز تەماشا بكرێت .. ئەو ژنانەی بە ئارەقەی نێوچەوانیان و هێزو بازووی بەتینیان لەگەڵ سەختی ژیان دەجەنگێن و خەرێكی پەیداكردنی بژێوی ژیانن بۆ خانەوادەكانیان.. هەرگیز نابێت هیچ خاوەن كارێك ژیانی سەختی ئەو خوشك و دایكانە لەبەرچاو نەگرێت كە هەم رۆڵی كابانی ماڵ و هەم پەیداكەری بژێوی خێزانیانن.. دەست
و پەنجەی هەر خاتونێكی كرێكار شایستەی ماچ كردن و رێزگرتنە..
ئێمەش وەك وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كە راستەوخۆتر لە وەزارەتەكانی تر پەیوەندیمان لەگەڵ كرێكاران هەیە.. خزمەتی ئەم چینە كەم نازو ماندوو نەناسە بە ئەركی سەرەكی سەرشانی خۆمان دەزانین و بە شانازییەوە هەموو هەوڵێكمان دەخەینە كار بۆ زیاتر
خزمەتكردنیان لە رووی چەندیەتی و جۆریەتییەوە..
لە ماوەی ئەم كابینەش وەك تەواوكاری كارەكانی حكومەت لە كابینەكانی پێشوو هەوڵی جدیمان داوە كە بە ئەندازەی شایستەیی و (گموح) مان خزمەت بكەین نەك بەم توانا لاوازەی لەبەر دەستدایە، بەشێك لەو كارانەی لەم ماوەش لە بواری كرێكاران ئەنجامدراون:
1. ئامادەكردنی رەشنووسی یاسای كار، كە ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، تا ببێتە زامنی پاراستن و فراوانكردنی مافی كرێكاران، لە چوارچێوەی یاسا بۆ ئەوەی هەمیشە بەردەوامیەتی مافەكان هەبێت، ئەمەش دوای هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بەغداو
ئاڵوگۆڕكردنی زیانیارییەكان. 2. ئامادەكردنی رەشنووسی هەمواری یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كە ئیستا
لە (مجلس شورای)یە، بە جۆرێك لەگەڵ بارودۆخی ئێستاو داهاتووی كوردستان
گونجاوتر بێت و مافی زیاتر بۆ كریكاران بە تایبەتی و خانەنشینان بە گشتی دابین بكات.
2
3. چالاككردنی لێژنەكانی بەدواداچوون بۆ دەستەبەركردنی كرێكاران، تاكو بتوانین هەموو كرێكاران دەستەبەر بكرێن و مافەكانیان پارێزراو بێت، لە كاتی روودانی هەركارەساتێك یاخود دوای گەیشتنە تەمەنی خانەنشینی.
4. كاراكردنی لێژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی كار بۆ زیاتر بەدواداچوونی مافی كرێكاران و نەهیشتنی ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر كرێكاران دەكرێن.
5. لە هەوڵی بەردەوام داین بۆ چالاككردنی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی (الصحه‌ والسلامه‌ المهنیه‌)، تاكو ژیانی كرێكاران لە كاتی كاركردندا پارێزراو بێت و دوور بن لە بەركەوتەی ترسناك لە كاتی كاركردن، كە ساڵرۆژی جیهانیان نزیك و هاوتەریبە لەگەڵ
ساڵرۆژی جیهانی كرێكاران. 6. هەڵمەتی نیشتیمانیمان بەردەوام بووە بۆ هۆشیاركردنەوەی كرێكاران لە هەردوو بواری
دەستەبەركردن و تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی (الصحه‌ والسلامه‌ المهنیه‌)، كە هەردووكیان لە بەرژەوەندی كرێكاراندایە.
7. هیلێ گەرمی وەزارەت (بە ژمارە ٥٥٠٠) ی تایبەت بە كرێكاران و كرێكارانی بیانی بۆ ئەوەی هەمیشە بە ئاسانترین شێوەو دوور لە رۆتین لە پەیوەندی دابین لەگەڵ سەرجەم كرێكاران و لە رێگای ئەم ژمارەوە بتوانن هەر پرسیارو گازاندەو پێشێلكارییەك هەبێت
بە زووترین كات و باشترین شێوە بگەێندرێت. 8. ئەمە جگە لە بەردەوامی خزمەتگوزاری لە بنكەكانی مەشق و راهێنانی پیشەیی و خولی
بەردەوام لە ئەكادیمیای سویدی بە گوێرەی پێداویستی بازاڕ، بۆ ئامادەكردنی دەستی كرێكاری پێویست لە بازاڕو، دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئەو كەسانی ناویان لە وەزارەت تۆماركردووەو، هەوڵدان بۆ رەخساندنی زۆرترین دەرفەتی كار لە رێگای جەخت كردنەوە لە خاوەن كۆمپانیاكان و پێدانی قەرزی بچووك بۆ رەخساندنی هەل ودەرفەتی
زیاتری كاركردن. 9. هەمانگی تەواو كردن لەگەڵ سەرجەم رێكخراوە ناوخۆیی و بیانەییەكان بۆ هەر شتێك
كە خزمەت بە بواری مەشق و راهێنانی پیشەیی بگەێنێت و كرێكارن بە راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ سوودی لێ ببینن.
3
10. داكۆكی زیاتر لە كۆمپانیاكان و خاوەن كارەكان بۆ زیاتر بەدەمەوەهاتنی كرێكاران بە گشتی و كرێكاری ئافرەت بە تایبەتی.
11. كاركردنی تەواو لەسەر بابەتی كرێكاری بیانی و دەستی ئیشكەر لە دەرەوەی هەرێم، لە هەردوو تەوری: بەدواداچوونی باری ژیان و پاراستنی مافەكانیان لەلایەك، هەروەها لەلایەكی تر سنوورداركردنی هێنانی كرێكاری بیانی بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی
كاری زیاتر بۆ دەستی ئیشكەری ناوخۆ و كرێكاری خۆماڵی.
وەك وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیش لەم رۆژە پەیمان بۆ سەرجەم كرێكارانی كوردستان نوێدەكەینەوە كە لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا هەوڵی جدیمان دەبێت بۆ دابینكردنی زۆرترین مافی كرێكاران و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە سەرجەم كرێكاران.. هاوكاتیش داوا كارین لە كۆمپانیا و خاوەن كارەكان و كارگە ئەهلییەكان كە وەك ئەركێكی نیشتمانی و مرۆیی بە جوانترین شێوە مافی كرێكاران دەستەبەر بكەن و، چاكترین خزمەتیان پێشكەش بكەن و رەچاوی ئەو بارە ناهەموارەی هەرێمی كوردستان بكەن، هەروەك چۆن داواكارم لەسەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن و سەندیكای كرێكاران و پسپۆڕانی بواری كار هاوكارمان بن لە هەڵمەتی نیشتمانی بۆ پیشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە كرێكاران و، سەرجەم ئەو لایەنانەو كرێكارانیش ئاگاداردەكەمەوە كە دەرگای وەزارەتمان هەردەم واڵایە بۆ
هەر پیشنیارو هاوكارییەك كە ببێتە مایەی زیاتر خزمەتكردن.
دووبارە پیرۆزو شەكاوە بێت ١ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران و بە هیوای هاتنەدی سەرجەم داوكارییە رەواكانیان لە كورستانێكی ئارام و ئاوەدان و لە ژێر چەتری دادوەری و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×