پاشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ شەممە، لە سلێمانی تەرمی كرێكارێك دۆزرایەوە كە شوێنەواری چەقۆ
بە جەستەیەوە بوە.
ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی گۆڕان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شارى سلێمانى، کرێکارێکى
تەمەن (17) ساڵ کە خەڵکى کۆبانێیە لە گەڕەكی گردەبڕاوەکەى سەرچنار لەسەر پڕۆژەیەک
ئیشى کردوە، بەڵام بەهۆى رێکنەکەوتنى لەگەڵ وەستاکەى سەبارەت بە کرێى رۆژانەى بوە
بە شەڕیان.
بەهۆیەوە وەستاکە
کە کوردى خەڵکى شارى (وان)ى باکورى کوردستانە بە چەقۆ لە کرێکارەکە دەدات و هەر لەوێ
گیانلەدەستدەدات.
بکوژەکە دەستگیرکراوە
و تەرمى کرێکارەکەش رەوانەى پزیشکى دادى کراوە.
کرێکارە کوژراوەکە،
ناوى (أ.أ)ە و خەڵکى کۆبانێى رۆژئاواى کوردستانە و لەگەڵ برایەکى لە سلێمانى کرێکارى
دەکەن و کەسوکارەکەى لە سلێمانى نین.