سعودیە: ئەمساڵ رێوڕەسمی حەج بەڕێوەدەچێت
  2021-05-09       461       

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، ئەمساڵ رێوڕەسمی حەج بە كۆمەڵێك رێكاری تەندروستی و خۆپارێزییەوە، بەڕێوەدەچێت.

ئاوێنە: وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەمساڵ رێوڕەسمی حەج بەڕێوەدەچێت بەڵام بە گرتنەبەری كۆمەڵێك رێكاریی خۆپارێزی و تەندروستی بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە رێكارەكانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەكان لەپاڵ رێكارە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی حاجیان دەبێت بۆ ئەوەی رێوڕەسمەكە بە ئاسانی و لە ژینگەیەكی پارێزراودا ئەنجام بدەن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لایەنە تەندروستییەكانی سعودیە رەوشەكە هەڵدەسەنگێنن و دواتر رێكارو رێنماییەكان بۆ بەڕێوەچونی حەجی ئەمساڵ بڵاودەكرێنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×