نەوت زیاتر لە 2%ی بەهای خۆی لەدەستدا
  2021-05-13       582       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لە 2%ی بەهای خۆی لەدەستدا، ئەوەش دوای چەند هەفتەیەك لەوەی نرخی نەوت روی لە بەرزبونەوە بو.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، سەعات 4:15 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 67.57 دۆلار دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بۆ 64.28 دۆلار دابەزیوە.

رۆیتەرز تەشەنەسەندنی شەپۆلی كوشندەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هیند بە یەكێك لە هۆكارەكانی دابەزینی خواست لەسەر نەوت و لە ئاكامیشدا بە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت ناوبردوە كە ئەو وڵاتە سێیەم گەورەترین هاوردەكاری نەوتە لەسەر ئاستی جیهان.

هەروەك ئاماژەی بە كەوتنەوەكاری هێڵێكی سەرەكی بۆری نەوتی ئەمریكی، وەك هۆكارێكی دیكە بۆ دابەزینی نرخی نەوت كردوە، كە بۆ ماوەی شەش رۆژ بو لەدوای هێرشێكەوە كاركردنی ئەو هێڵە راگیرابو.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×