ئەرۆدغان ھێرش دەکاتەوە سەر ماکرۆن
  2021-06-02       678       


"رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا ھێرشی توند دەکاتە سەر "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنساو دەڵێت دەزانین لە سوریاو لیبیا لەگەڵ کێ کار دەکات.

ئاوێنه‌: "ئەردۆغان" لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ "ماکرۆن" بکرێت سەبارەت بەوەی وتویەتی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" دووچاری مردن بۆتەوە، "ئەردۆغان" ھێرشی توندیشی کردە سەر ھاوتا فەڕەنسییەکەی و دەڵێت دەزانین لە سوریاو لیبیا لەگەڵ کێ کار دەکات.

پێشتریش "ئەردۆغان" و "ماکرۆن" ھێرشیان دەکردە سەر یەک بە تایبەت لەسەر پرسی ھێزە کوردییەکان لە سوریا و بڵاوکردنەوەی ھێزەکانی تورکیا لە سوریا و لیبیا و ناکۆکییەکانی لەگەڵ یۆنان لە دەریای ناوەڕاست. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×