2021-06-14   285     
ئۆتۆمبیلێكی فه‌رمانگه‌ی گه‌شتوگوزار له هاوڵاتییه‌كی دا و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه هاوڵاتییه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه كه بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگای کەلار-باوەنوور لەگوندی عیسایی ئۆتۆمبێلێکی گەشتوگوزار لەجۆری نیسان دەبڵ هاوڵاتیەکی گوندەکە بەناوی ( علی احمد محمود) لەدایکبووی 1968 شێلاوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستداوه و لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەکاتی ئەرکدا بووەو لەناحییەی مەیدانەوە بۆقەزای کەلار هاتووە، لەئێستشادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.