2021-06-15   573     
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگەیاند، سوپای تورکیا له باشوری كوردستان به مەبەست شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بۆردومان دەکات.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتنی عه‌گیدانی بۆتانی له هه‌رێمی به‌ستا، رۆژی 11ی ئه‌م مانگه، له نزیك گوندی مه‌یڤانای شێخانی شڕنا‌خ، له‌دژی سوپای توركیا له‌سه‌ر گردی مستۆ كه سه‌رقاڵی دروستكردنی رێگه بون، له دولاوه چالاكی ئه‌نجامدرا، له چالاكیه‌كه‌دا كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت شه‌ڕ رویدا، به پێی زانیاریه‌كان سه‌ربازێك كوژراوه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای توركیا له هه‌رێمی به‌ستا له گۆڕه‌پانی گردی مزگه‌فتێ، گردی مێرویا، گردی مستۆ، كانی ماران و ده‌شتی پارێ، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن، "ده‌ستی به دروستكردنی رێگا كردوه، پێویسته كه‌س به‌شداری له دروستكردنی رێگاكه نه‌كات كه خزمه‌ت به داگیركه‌ری ده‌كات و به ته‌نها بۆ ئامانجی سه‌ربازیه".
هه‌په‌گه باسی لەوەشکردوە، "له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی شۆڕشگێری جه‌نگی خابوردا له هه‌رێمی مه‌تینا، 9ی ئه‌م مانگه، گردی زه‌ندورا به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ چوارجار بۆردومانكرا، له رۆژی 10 تاوه‌كو 12ی مانگیش له گردی زه‌ندورا شه‌ڕێكی دژوار له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیا رویدا".
لەراگەیەندراوەکەی هه‌په‌گه‌دا هاتوە، "هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌مو ده‌رفه‌ت و ته‌كنیكیان به‌كارهێنا، به‌ڵام نه‌یانتوانی بچنه نێو تۆنێله‌كانی شه‌ڕ، رۆژی 12ی (حوزه‌یران/6)ی 2021 له تونێله‌كانی شه‌ڕدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا، جلوبه‌رگی سپی تایبه‌تیان له‌به‌ركردوه و ماسكی گازی كیمیاییان به‌ستبو، گازێكی سپی كیمیاییان هاویشته نێو تۆنێله‌كان و له ده‌وروبه‌ری تونه‌له‌كانی شه‌ڕ كۆبونه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه كه مافه‌كانی مرۆڤ قه‌ده‌غه‌ی كردوه، هاوڕێكانمان له گردی زه‌ندورای به ئیراده‌یه‌كی ئاپۆیی وه‌ك پۆڵا به‌رخۆدانیانن كرد".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه‌كانی یه‌ژاستار رۆژی 12ی ئه‌م مانگه، له‌دژی سوپای توركیا له ده‌وروبه‌ری گوندی ئێزدی چالاكی سویقاستایان ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا، هاوکات سوپای توركیا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا و باشوری كوردستان به مەبەست شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بۆردومان ده‌كه‌ن.
لە 23ی (نیسان/4)ی ئەمساڵەوە سوپای تورکیا هێرشی فراوانی بۆ سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکردوە و تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی بادینان شەڕو پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە رودەدات.