ئەو دو منداڵەی شەوی رابردو ونبون، تەرمەکانیان دۆزرانەوە
  2021-06-24       1424       


دوای ئەوەی دوێنێ خێزانەکانیان لەرێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە هەواڵی ونبونی دو منداڵیان بەناوەکانی سیڤان  و دلۆڤان بڵاوکردەوە کە خەڵکی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەرن لەسنوری هەولێر، ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە گۆمێکی نزیک لەشوێنی نیشتەجێبونیان دۆزرانەوە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی زانیارییەکان کەخێزانی ئەو دو منداڵە بەدەزگاکانی راگەیاندنیان داوە، سیڤان مەحمود  دلۆڤان سەباح هاوڕێ بون و خەڵکی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەرن لەسنوری هەولێر، ئەوان ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ونبون و پرۆسەی گەڕان بەدوایاندا بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان بەدرێژایی شەوی رابردو بەردەوامی هەبوە.

پۆلیسی هەولێر لەسەر روداوەکە شەوی رابردو رایگەیاند، ئەو دو منداڵە لەلایەن خێزانەکانیانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ونبون و هەرکەسێک زانیاری لەبارەیانەوە هەیە، پەیوەندییان پێوە بکات تا بە کەسوکاریان شادبکرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×