هانا جاف: كوردبوونم هۆكاری جیابوونەوەم بوو لە شازادە بەریتانییەكە
  2021-07-08       3908       

هانا جاف، هۆكاری جیابوونەوەی لە شازادە بەریتانییەكە ئاشكرادەكات، دەڵێت، پەیوەندیی بە ڕەچەڵەكە كوردییەكەیەوە هەیە.

ئاوێنه‌: هانا جاف، خانمە سیاسی و چالاكوانی مەكسیكی بەڕەچەڵەك كورد، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جیابوونەوەی لە شازادە هاری رۆپەر کورزۆن ئەندامی خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا ڕاگەیاند، هۆكاری جیابوونەوەكەی ئاشكرا دەكات.

هانا جاف قسەی بۆ گۆڤاری (Quién)ی مەكسیكی كردووە، ئاشكرایكردووە، خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا ڕەچەڵەكە كوردییەكەیان ڕەتكردووەتەوە و تەنانەت كار گەیشتوەتە هەڕەشەی كوشتن.

جاف-ی خانم بە گۆڤارە مەكسیكییەكەی وتووە، “بەهۆی ڕەچەڵەكە كوردییەكەمەوە دووچاری جیاكاری و گێچەڵی ڕەگەزپەرستی بوومەوە، هەروەها دووچاری زنجیرەیەك توندوتیژی بوومەوە، بە هەڕەشەی كوشتنیشەوە”، بۆیە بڕیاری جیابوونەوەی داوە.

بەڵام خانمە مەكسیكییە بەڕەچەڵەك كوردەكە ناوی ئەو كەس و لایەنەی نەهێناوە، كە توندوتیژیی بەرامبەر كردووە و هەڕەشەی كوشتنی لێكردووە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×