بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ تورکیا: لە ئەفغانستان بچنە دەرەوە
  2021-07-13       739       
بزوتنەوەی تاڵیبان هۆشداری دەداتە تورکیا لە هێشتنەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان، داوادەكات بچنە دەرەوە.

ئاوێنه‌: كەناڵی تۆلۆ نیوزی ئەفغانی لەزاری سوهێل شاهین وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بڵاویكردەوە، “وەك ئەندامێكی ناتۆ، لەسەر توركیا پێویستە هێزەكانی لە ئەفغانستان بكشێنێتەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنەی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە دەوحە لەگەڵ ئەمریكا واژووكراوە”.

وتەبێژەكەی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕاشیگەیاندووە، “بەهۆی ئەوەی تورکیا وڵاتێکی گەورەی موسوڵمانە، ئەفغانستان پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵدا هەیە، هیوادارین لەداهاتوودا و دوای پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی ئیسلامی، پەیوەندییەکی پتەو و باشمان لەگەڵ تورکیا هەبێت”.

لە كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ لەمانگی ئایاری ئەمساڵ، توركیا پێشنیازی کردووە، دوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانێتییەكە لە ئەفغانستان، هێزەکانی تورکیا لەو وڵاتە بمێننەوە و بەتایبەت ئەركی پاراستنی فڕۆكەخانەی كابولی پایتەختیان پێبدرێت.

پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پلانی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەئەفغانستان ڕاگەیاند، بڕیارە تا 11ی سێپتەمبەری ئەمساڵ پرۆسەی کشانەوەکە کۆتایی بێت

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×