جێرێمی هه‌نت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند،
هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مریكایان هه‌یه سه‌باره‌ت به زیادبونی هه‌ڕه‌شه‌كانی
ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئاوێنه: جێرێمی هه‌نت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌تویتێكدا
رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردو له‌له‌نده‌ن و رۆژی دوشهممهش له برۆكسل، له‌گه‌ڵ مایک
پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پرسی ئێرانیان تاووتوێ كردوه.
وتوشیه‌تی"هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مریكامان سه‌باره‌ت
به زیادبونی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران هه‌یه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"وه‌ك هه‌میشه له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن."