دەزگای لوتكە ناسنامەی حەوت بێسەروشوێنی روداوی نوقمبونی بەلەمەكەی ئیجەی بڵاوكردەوە
  2021-07-26       1366       

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران ناسنامەی حەوت كەسی بڵاوكردەوە كە لە روداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی پەنابەراندا بێسەروشوێنن كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەنزیك دورگەی كریتی لە بەلەمەكەیان وەرگەڕا.

ئاوێنە: دەزگای لوتكە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە کە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان و باڵیۆزخانەی عێراقەوە لەو وڵاتە پشتڕاست کراونەتەوە، ئەم ناوانەی لای خوارەوە تا ئەم ساتە لە روداوەکەی نزیک دورگەی کریتی دا بێسەروشوێنن:

باهۆز رەسوڵ عیزەت، لەدایكبوی ساڵی 2000، سلێمانی.
ئەحمەد مەحمود قادر، لەدایكبوی لەدایكبوی ساڵی 1986، سلێمانی.
پێشەوا رەشید عەلی، لەدایكبوی 1993، خەلەكان، سلێمانی.
كەیوان محەمەد حەمزە، لەدایكبوی 2006، قەڵادزێ، سلێمانی.
هێدی خدر عەبدوڵا، لەدایكبوی 1999، ژاراوە، سلێمانی.
گزنگ حەسەن ئیبراهیم، لەدایكبوی 1989، هەولێر.
بێریڤان ئیبراهیم حەسەن، لەدایكبوی 1988، قەڵادزێ، سلێمانی.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەلایەن دەزگای لوتکەوە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×