لە چەمچەماڵ گەنجێك خۆی دەكوژێت
  2021-07-29       707       

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، تەرمی گەنجێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە بوە.

ئاوێنە: شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی گەنجێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.

وتیشی، گەنجەکە تەمەنی نزیکەی 22 ساڵ بوە.

شەریف رەحیم راشیگەیاند، بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان حاڵەتەکە خۆکوژی بوە و لەسەر قەڵای چەمچەماڵ روداوەکە رویداوە.

ئەوەشی خستەڕو، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر کەیسەکە، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×