هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە هەفتەی یەكەمی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی
ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاو جام رەش و چەكی بێمۆڵەتدا، دەستیان بەسەر 15 ئۆتۆمبێلدا
گرتوە.
ئاوێنە: بەھمەن عەبدوڵا، ئەفسەر لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی
بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند"لە ھەفتەی یەکەمی ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی
ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جام ڕەش و چەکی بێمۆڵەت، ھاتوچۆی سلێمانی 300 بەڵگەی لە شۆفێران
وەرگرتوەو 500 لەزگە و پەردەی لە ئۆتۆمبێلەکان کردوەتەوەو دەستیشی بەسەر 15 ئۆتۆمبێلی
تردا گرتوە."
بەھمەن عەبدوڵا وتوشیەتی"ئامانج لە بڕیارەکە سزادانی ھاوڵاتیان نییە،
بەڵکو دەیانەوێت ھاوڵاتیان ھۆشیار بن کە ھەر کارێک نایاسایی بێت، لە چوارچێوەی یاسا
لێپێچینەوەی لێدەکرێت."