تەرمی ئەو حەوت هاوڵاتییە كوردەی كە دوێنێ لە شاری كۆنیا كوژران، بەخاكسپێردران
  2021-07-31       437       
لە مەراسیمێكی جەماوەریدا تەرمی ئەو حەوت هاوڵاتییە كوردەی كە دوێنێ لە شاری كۆنیا كوژران، بەخاكسپێردران.

ئەو خێزان کوردەی لەلایەن دانیشتوانی نەژادپەرستی شاری كۆنیاوە  كوژران، كەمێك پێش ئێستا لە مەراسیمێكدا لە گۆڕستانی سەراچئۆغڵو لە ناوچەی کاراتای بە خاک سپێردران.

دوێنێ لە گوندی حەسەن کۆی لە ناوچەی مەرام لە كۆنیا، لەلایەن نەژادپەرستانی تورك هێرشیان کردە سەر خانەوادەیەکی کورد و کۆمەڵکوژیان کردن.

ئەو خانەوادە لە حەوت كەس پێكهاتبوون، لە مانگی ئایاردا لەلایەن خەڵكی ڕەگەزپەرستی ناوچەكەیانەوە بە چەقۆ و دار و بەرد هێرشكرایە سەریان بە سەختی برینداركران" بەڵام دوێنێ بە چەك هێرشكرایە سەریان و بە 20 فیشەك كۆتایی بە ژیانیان هێنرا.

سەرۆكی دادگای شاری كۆنیا بە میدیاكانی توركیای ڕاگەیاندووە، لەسەر ڕووداوەكە 10 كەسیان دەستگیركردووە و بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×