2021-08-03   3302     
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ندێك له‌كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كۆتایی پێ‌بێنن. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئایندهی ئه‌و له‌ناو یهكێتیدایهو ده‌ڵێت، "نه‌مویستووه له‌سه‌ر ده‌ستی من له‌ناو یه‌كێتی جیابونه‌وه ڕوبدات، بۆیه ڕێگه‌م نه‌دا به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی بێته لای من‌و به‌شه‌كه‌ی تر بچن بۆ ئه‌ولا".
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، لاهور شێخ جەنگی لەوتارێكدا كه بۆ ژمارەیەك لەلایەنگرانی لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لەگردی سەرچنار پێشكەشیكرد، باسی له‌كێشه‌كانی ناو حیزبه‌كه‌ی كرد‌و زانیاری نوێی خسته‌ڕو.
لاهور شێخ جه‌نگی ڕایگه‌یاند، "دوای چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی هه‌نگاوی باشماننا، ڕۆژ به‌ڕۆژ متمانه‌ی خه‌ڵكمان بهدهستدههێنایهوه، حبزبه كوردییه‌كانمان له‌ده‌وری یه‌كێتی كۆكرده‌وه، هه‌وڵماندا جیاواز له‌شاره‌كانی تر یاسا سه‌روه‌ر بێت‌و هیچ كه‌سێك له‌سه‌رو یاساوه نه‌بێت".
وتیشی، "هێڵێكی نیشتمانی ڕاسمان گرته‌به‌ر، پێمانوابو كێشه‌كانی ئێمه له‌به‌غدا ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، به‌ڵام خه‌ڵكی تر به‌جۆرێكی تر بیریان ده‌كرده‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد به‌فیتی ئه‌ملاولا ڕیفراندۆمێكی شومیان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا سه‌پاند كه ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه له‌ده‌ستدانی له‌سه‌دا 50ی خاكی كوردستان‌و كه‌ركوك بو".
ئه‌وه‌شی وت، "كاره‌كانمان له‌ڕابردودا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن دروستكردبو، ئه‌وه‌ش وایكرد گهلهكۆمهكیمان لێبكه‌ن، من ناڵێم بێ كه‌موكورتیم، هه‌ر كه‌سێك ئیش بكات كه‌موكورتی ده‌بێت، به‌ڵام به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه هه‌وڵمدا له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ی خۆمدا بم، هه‌رواش ده‌مێنمه‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه "له‌كاتێكدا ئێمه سه‌رقاڵی هاوپه‌یمانی بوین له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامیی بۆ ئه‌م سنوره، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زۆری دروستكرد بۆ هه‌ندێك لایه‌ن، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه [ڕوداوه‌كانی 8ی تهمموز] ڕویدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاكه شت كه دڵخۆشم پێی ئه‌وه‌یه تا ئێستا لوتی هیچ كه‌سێك حوێنی لێنه‌هاتووه به‌هۆی كێشه‌كانی یه‌كێتییه‌وه".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌و ناكۆكییه‌ی دروستبووه له‌گه‌ڵ دوژمن نییه، داعش نه‌هاتۆته سه‌رم، وڵاتانی دراوسێ نه‌هاتونه‌ته سه‌رم، به‌ڵكو براكانی خۆم وایان به‌رامبه‌رم كرد، له‌ناو خۆماندا كه‌وتوینه‌ته گیانی یه‌كتری، من ئێستاش هیچم له‌دڵا نیه به‌رامبه‌ریان، ته‌نها ده‌مه‌وێ به‌یه‌كه‌وه ئه‌و خوێنبهربونهی یه‌كێتی بوه‌ستێنین".
لاهور شێخ جه‌نگی له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ڕونیكرده‌وه كه "داوای ده‌سه‌ڵاتیان كرد زۆر به‌دڵێكی فراوانه ده‌سه‌ڵاته‌كانمان ڕاده‌ستكردن، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و خوێن به‌ربونه بوه‌ستێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌نگاوه‌كانی دوای ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، یه‌كێتی له‌كوێی ئه‌م ڕوداوانهدایه، قه‌د ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌مشێوه‌یه نه‌بووه، به‌شێوازێكی دوژمنكارانه ئیش بكات، قه‌د یه‌كێتی وانه‌بووه، نازانم بۆ وا له‌یه‌كێتی ده‌كه‌ن".
به‌وته‌ی ئه‌و، به‌پرسانی ئێستای یه‌كێتی ده‌ستیانكردووه به‌تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، "ملم لهمو باریكتره بۆ هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر تاوانبار بومایه ده‌مێك بو ئێره‌م بهجێهێشتبو، ئه‌و كاته‌ش كه به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری بوم هه‌رچییه‌كم كردبێ له‌پێناوی یه‌كێتیدا بوه‌و ئێستاش شانازی پێوه ده‌كه‌م".
له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی براكانی، ناوبراو وتی، "ئه‌گه‌ر براكانم شتێكیان كردووه با بچنه به‌رده‌م دادگا، ئه‌وه كێشه‌ی من نییه، ئه‌گه‌ر شتێكیان كردووه خۆیان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌و پارێزگاری له‌خۆیان ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی وت، "له‌ده‌وروبه‌ری من هه‌وڵده‌ده‌ن شتێك بدۆزنه‌وه‌و تاوانبارم بكه‌ن، به‌ڵام هیچیان بۆ نادۆزرێته‌وه، ده‌ستیانكرد به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌و ئه‌ندام سهركردایهتیانهی نه‌چون بۆلایان، به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان شكۆی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیان شكاند، ئه‌وه سوكایه‌تی بو به‌هه‌مو یه‌كێتیه‌كان نه‌ك ته‌نها به‌مه‌كته‌بی سیاسی".
لاهور شێخ جه‌نگی دوپاتیكرده‌وه كه "بۆیه من چیتر نه‌متوانی دان به‌خۆمدا بگرم، چونكه بێده‌نگی من وایكرد كه خه‌ڵك بكه‌وێته گومانه‌وه، بێده‌نگی من له‌پێناو یه‌كێتی بو، من ئه‌وه‌نده فه‌قیر نیم، ئه‌وه‌نده بێده‌سه‌ڵات نیم، هه‌ر هه‌نگاوێك بمه‌وێ بینێم بیر ده‌كه‌مه‌وه كه چه‌ند سودو زیانی هه‌یه بۆ یه‌كێتی".
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێن، وتی، "له‌به‌رئه‌وه‌ی حیزب په‌كخراوه‌و ڕیگهنادهن كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسی بكرێت، بۆیه په‌نام بردووه بۆ دادگا به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆم دروستكراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سومعه‌ی خۆمم له‌هه‌مو شتێك پێ گرنگتره، هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیان هه‌یه با بیده‌ن به‌دادگاو دادگا تۆمه‌ته‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه".
ئاماذةى بؤ ئةوةشكرد كة "ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا كراوه وه‌ك هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵك‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه، له‌سه‌رده‌می به‌عسیشدا نه‌كراوه، هیوادارم ئه‌و كارانه په‌رچه‌كردارێكی كاتی بێ‌و بوه‌ستێنرێ، چونكه خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌وه‌ی له‌ڕژێمی به‌عس قبوڵ نه‌كرد، بۆیه داوا لهبراكانم [بافڵ‌و قوباد] ده‌كه‌م به‌هۆش خۆیان بێنه‌وه، ئه‌م كێشه‌یه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی به‌نده‌یه، ئه‌وا ملم لهمو باریكتره هه‌ر ڕیگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر من ئاماده‌م".
لاهور شێخ جه‌نگی رِونيكردةوة كة "هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ندێك له‌كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كۆتایی پێبێنین، ئێستاش نه‌چووه بچێ با كێشه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن.. ئایندهی من له‌ناو یه‌كێتیه، پله‌و پۆست به‌لای منه‌وه گرنگ نییه، ئه‌ندام كه‌رت‌و كۆمیته‌یه‌كیش بم هه‌ر یه‌كێتی ده‌بم، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی یه‌كێتی به‌پله‌و پۆستی من چاره‌سه‌ر ده‌بێت، پێشكه‌شيان بێت.. من نه‌مویست له‌سه‌ر ده‌ستی من له‌ناو یه‌كێتی جیابونه‌وه ڕوبدات، بۆیه ڕێگه‌م نه‌دا به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی بێته لای من‌و به‌شه‌كه‌ی تر بچن بۆ ئه‌ولا [بۆ لای بافڵ تاڵه‌بانی]".