رەئیسی وەك هەشتەم سەرۆك كۆماری ئیران دەستبەكاربو
  2021-08-05       686       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراهیم رەئیسی، وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی خواردو لە رێوڕەسمی سوێندخواردنەكەیشیدا، ئایەتوڵا خامەنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بە "ئیمام" ناوبرد كە ئەوەش بۆ یەكەمجارە سەرۆكی وڵاتەكە خامەنەیی بە "ئیمام" ناوببات.

ئاوێنە: ئیبراهیم رەئیسی، لە رێوڕەسمی دەستبەكاربونیدا وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێران لەدوای سوێندخواردنی لە پەرلەمانی وڵاتەكە، وتەیەكی پێشكەش كرد.

ئیبراهیم رەئیسی كە ئەمڕۆ بوە هەشتەمین سەرۆك كۆماری ئیران، لە وتەكەیدا ئایەتوڵا خامەنەیی بە "ئیمام خامەنەیی" ناوهێنا كە بەوەش دەبێتە یەكەم سەرۆكی وڵات كە پێشگری "ئیمام" بۆ خامەنەیی بەكاردەهێنێت.

پێشگری "ئیمام" یەكێك لەو ناونیشانە ئایینییانەی كە لە ئەدەبیاتی كۆماری ئیسلامی ئێراندا تاوەكو ئەمڕۆ تەنها بۆ ئەیەتوڵا خومەینی بەكارهێنرابو و بەرلەمە تەنیا میدیا توندڕەوەكانی لایەنداری خامەنەیی ئەویان بە "ئیمام خامەنەیی" ناوبردەبرد.

رەئیسی یەكێكە لە كەسایەتییە دیارەكانی نزیك لە خامەنەیی.

سەرۆك كۆماری نوێی ئێران لە بەشێكی دیكەی وتەكەیدا وتی، حكومەتەكەی پشتیوانی لە هەر پڕۆژەیەكی دیپلۆماسی دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاكانی سەر وڵاتەكەی.

هەروەها جەختیشی كردەوە كە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران ئامانجی "ئاشتییانە"ی هەیەو حكومەتەكەیشی بەشوێن پەیوەندیی دۆستانەوەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

وێڕای ئەوەی دەوترا كە ئەمڕۆ ناوی ئەندامانی كابینەكەی رەئیسی ئاشكرادەكرێن، بەڵام ئەو لە وتەكەیدا لە پەرلەمانی ئێران وتی، هەفتەی داهاتو ناوی ئەندامانی كابینەی حكومەتەكەی پێشكەش بە پەرلەمان دەكات.

بەپێی ئاژانسی رەسمییەكانی ئێران، بۆ رێوڕەسمی دەستبەكاربونی رەئیسی، 115 كاربەدەستی وڵاتان لە 73 وڵاتەوە بانگهێشت كراوە، بەڵام بەپێی لیستی میوانانی ئامادەبوی رێوڕەسمەكە، دەركەوت كە هەمو ئەوانەی بانگهێشت كرابون، نەهاتبون.

بەدروستی ژمارەی ئەو بەرپرسانەی وڵاتان نازانرێت كە بۆ رێوڕەسمەكە چونەتە تناران، بەڵام بەپێی بی بی سی، ئەوانەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمەكە ئامادەبون، زیاتر نوێنەریی پەرلەمانی وڵاتان بون تاوەكو نوێنەری حكومەتەكان.

لە عێراق و هەرێمی كوردستانیشەوە چەندین بەرپرسانی باڵا ئامادەی رێوڕەسمەكە بون، لەوانە: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×