دادگای سعوديە سزاى 15 ساڵ زيندانيى به‌سەر بەرپرسێكى بزووتنەوەى حەماس سه‌پاند
  2021-08-09       483       

دادگای تاوانەکانی سعوودیە، سزای 15 ساڵ زیندانیی سەپاندە سەر نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە وڵاتەکە محەمەد خوزری کە پێش دوو ساڵ و بەبێ ھیچ پاساوێک دەستبەسەرکرابوو.

ئاوێنه‌: برای محەمەد خوزری، عەبدولمەجید خوزری، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵ، زانیاریدا لەسەر ئەو دۆسیەیەی کە دادگاییکردنی 69 کەسی ئوردنی و فەڵەستینی تێدا بەڕێوەچوو.

عەبدولمەجید، ئەوەی راگەیاند کە دادگا سزای 15 ساڵ زیندانی سەپاندووەتە سەر خوزری و بڕیاردرا کە نيوەى ماوەى سزاكەى لە زینداندا بەسەر ببات.

عەبدولمەجید، ئەوەشی ئاشکراکرد کە دادگا سزای سێ ساڵ زیندانیی بەسەر ھانی کوڕی محەمەد خوزری سەپاندووە.

لەلای خۆیەوە، سەرۆکی لیژنەی بەندکراوە ئوردنییەکانی سعوودیە، خدر مەشایخ، ئاماژەی بەوە کرد کە دادگا سزای لە سێ ساڵەوە تاکو 22 ساڵ سەپاندووەتە سەر ئەو 69 کەسە و چەند کەسێکیشیان ئازادکراون.

ھێزە ئەمنییەکانی سعوودیە، رۆژی 4ـی نیسانی ساڵی 2019 محەمەد خوزری لە شاری جەددە دەستگیر کردبوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×