تاڵیبان شاری جەلال ئابادی به‌بێ شه‌ر كۆنترۆڵكرد
  2021-08-15       619       

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە كۆنترۆڵكردنی شاری جەلال ئابادی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: بەپێی ئاژانسەكە دەستبەسەراگرتنی شارەكە بەبێ شەڕ بەیانی ئەمڕۆ بووە و بەهۆیەوە ئەو ڕێگایەی ئەفغانستان بە پاكستانەوە دەبەستێتەوە كەوتووەتە دەست چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان.

بەرپرسێكی ئەفغانی نیشتەجێی جەلال ئاباد ڕایگەیاند، “لەئێستادا هیچ ڕوبەڕوبوونەوەیەك لە جەلال ئاباد-دا نییە، بەهۆی ئەوەی حاكمی ناوچەكە ڕادەستی تاڵیبان بووە” و وتی، “ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی تاڵیبان تاكە ڕێگابووە بۆ ڕزگاركردنی گیانی كەسانی مەدەنی”.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنیش لە شارەكە تاڵیبان ڕەزامەندی داوە لەسەر ڕێگەدان بە ڕێڕەوێكی پارێزراو بۆ بەرپرسانی حكومەت و هێزە ئەمنییەكان لەكاتی جێهێشتنی جەلال ئاباد.

دەستبەسەراگرتنی جەلال ئاباد لەلایەن چەكدارانی تاڵیبانەوە مانای گەمارۆدانی كابول-ی پایتەخت دەگەیەنێت.

پاش ئەوەی دوێنێ شاری مەزار شەریف لە باكووری ئەفغانستان كەوتە دەست چەكدارانی تاڵیبان، بەپێی هەندێك لە ڕاپۆرتەكان بزوتنەوەكە 90%ی خاكی وڵاتەكەی كەوتووەتە دەست.

ئەفغانستان
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×