مێرکل یەکەم شت ئاشکرا دەکات کە دوای جێهێشتنی دەسەڵات ئەنجامی دەدات
  2021-09-09       880       
ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا له‌ تەواوبوونی خولی چوارەم و کۆتایی نزیکە، مێركڵ ده‌ڵێت" یەکەم شت کە دوای جێهێشتنی دەسەڵات ئەنجامی دەده‌م "هیچ" ه‌

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵیبلومبێرگ ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە کە مێرکل ئەوەشی وت کە ئەو دەتوانێت گەشت بکات بۆ ئەفریقا.

سەرۆک وەزیران لە سیمینارێکدا لە دوسلدۆرف وتی:"بڕیارم دا کە ی یەکەم شت کە دوای جێهێشتنی دەسەڵات بیكه‌م هیچ نییە و چاوەڕێی ئەوە دەکەم کە چی ڕوودەدات"

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئەگەر بمەوێت کارنامەیەک بۆ خۆم دابنێم تەنها لەبەر ئەوەیه‌ كه‌ من دەترسم لە بەتاڵی، بەتاڵی و بێكاری کوشندەیه‌ و نامەوێت"

مێرکل ڕوونی کردەوە کە لەو کاتەوەی کە زیاتر لە 30 ساڵ لەمەوپێش دەستی لە سیاسەتدا هەبووە، هەرگیز لە خۆی نەپرسیوە كه‌ حه‌زی لێیه‌ چ شتێكیتر بكات" چونکە من 67 ساڵم، هیچ کاتم نییە"
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×