وەزارەتی كارەبا "پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلیكترۆنی" بەگەڕدەخات
  2021-09-24       392       

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ وەڵامدانەوەی سكاڵای هاوڵاتیان، "پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلیكترۆنی"یان بەگەڕخستوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"لەسەر راسپاردەی وەزیری كارەبا بۆ بەدواداچون و وەڵامدانەوەی خێرای سكاڵای هاوڵاتیان؛ پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلیكترۆنی بەگەڕ خرا."

بەپێی راگەیەندراوەكە "هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ سكاڵا و داواكارییەكانیان لەرێگەی پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلیكترۆنی بنێرن و لەلایەن نوسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتەوە بەدواداچونی بۆ دەكرێت و لەماوەیەكی كەمدا وەڵامیان دەدرێنەوە."

وەزارەتی كارەبا داوای لە هاوڵاتیان كردوە، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سکاڵاو داواکارییەکانیان بۆ نوسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان بنێرن:

خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلیكترۆنی


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×