2021-09-28   385     
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی كۆرۆنا بون و له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن یاخود كه‌ره‌نتین كراون، به‌ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، مافی ده‌نگدانیان نابێت.
ئاوێنە: جومانه گلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕێگه‌ی ڕێوشوێنه‌كانیه‌وه له‌رۆژی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تی میكانیزمێكی بۆ پاراستنی فه‌رمانبه‌ران و ده‌نگده‌ران داناوه به تایبه‌ت به‌ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیان، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگیمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی.
وتیشی، "توشبوانی كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، مافی ده‌نگدانیان نییه، چونكه مه‌رجی یه‌كه‌می ده‌نگدان پاراستنی سه‌لامه‌تی و پابه‌ندبونه به‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزی".
ئه‌وه‌شی حسته‌ڕو، له‌سه‌رجه‌م بازنه‌كان پێداویستی خۆپارێزی و ده‌مامك دابینكراوه بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌كاتی ده‌نگداندا سه‌لامه‌ت بن و رێنماییه‌كای خۆپارێزی جێبه‌جێب بكه‌ن، هه‌روه‌ها رۆژێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانیش وێستگه‌كان به ده‌رمانی پاككه‌ره‌وه پاكده‌كرێنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ركه‌سێك به‌رله‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر به‌كاربهێنێت بۆ ده‌نگدان، مادده‌ی تایبه‌ت به پاككه‌ره‌وه له‌ده‌ستی ده‌درێت تا نه‌بێته هۆكار بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و به‌تایبه‌تیش كۆرۆنا بۆ كه‌سانی دیكه.