کێشەکانی پارتی لەھەڵەبجە گەورەتردەبن‌و ده‌گاته‌ مه‌سعود بارزانى
  2021-09-28       1835       

كادێرێكى پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌ پێشتر كارگێڕى لقى 12ى پارتى بوه‌و هاوكات كاندیدیش بوه‌ بۆ په‌رله‌مانى كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى ده‌كات، له‌نامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى:"وا زیاتر لەچەندین ساڵه‌ تەکەتولێکی زەق دژ بەبەرژەوەندیەکانی حزب بەئیشرافی ڕاستەوخۆی نوری حه‌مەعه‌لی لەبەرچاوی دونیادا دژى دەیان کادری پێشکەوتوی پارتیمان ئه‌نجامده‌درێت".

ئاوێنه‌: دلێر حەمە کەریم کارگێری پێشوی لقی 12ی پارتی‌و کاندیدی ئەو حزبه‌ بۆ پەرلەمانی کوردستان له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى حزبه‌كه‌ى كردوه‌، ده‌ڵێت:"لەمکاتە هەستیارەی هەڵبژاردندا کە پێویستە گشت لایەکمان دەست لەسەر سنگ لەگەڵ جەماوەری دەنگدەر لەخزمەتی ئامانجەکانمان بین، لەهەمانکاتدا کە چەند ساڵیشە بەغەدر لەماڵی خۆمم‌و قەبوڵیشم کردوە، بەنوستویش لەخەم‌و سەرکەوتنی حزبەکەمدا زوخاو دەنۆشم، تەنها چرکە ساتێک لەتەمەنمدا بۆ خزمەتی کوردو پارتی نەک دوانەکەوتوم، بەڵکو هەمیشە پێشەنگی خزمەت بومە".

جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "بەڵام مەخابن وا زیاترە لەچەندین ساڵ تەکەتولێکی زەق دژ بەبەرژەوەندیەکانی حزب بەئیشرافی ڕاستەوخۆی نوری حه‌مەعه‌لی بەناو سەرکردەو بەسام عه‌لی هەرزەکار بەعه‌مه‌لی‌و بەفەیسبوک‌و لەبەرچاوی دونیادا کەوتونەتە گیانی دەیان کادری پێشکەوتوی پارتیمان".

ئه‌و كادیره‌ى پارتى له‌نامه‌كه‌یدا بۆ بارزانى ده‌ڵێت:"بەڕکابەری ئاساییەوە نەوەستان‌و بەهۆی شکست‌و دۆڕانیان لەناو خەڵک‌و بێ شەخسیەتیان کەوتونەتە جمێن‌و زوڵم‌و شەڕ فرۆشتن‌و بوختان".

له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت:"دابەزین بۆ ئەو ئاستە نزمەو هەر جۆرە ڕەدێکی جنێوو سوکایەتی‌و شەڕ فرۆشتنیان لەلایەن ئێمە زۆر ئاسانە، بەڵام بەحورمەت‌و خاتری بەڕێزتان وا ئەم دۆسیەم ته‌سلیمکردن لەگەڵ تەنها یەک نمونە لەجوێن نامەکانیان کە دەیانی وام لایە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×