نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
  2021-10-11       416       

نرخی نەوتی خاو کە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەئێستادا نزیک دەبێتەوە لە 84 دۆلار.   

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە و بەرامبەر 83 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.   

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی دۆلار و نیوێک بەرزبووەوە و بەرامبەر 80 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.   

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی کوتانی هاووڵاتیان دژی کۆرۆنا و هەروەها پشتیوانی وڵاتان بۆ چالاکبوونەوەی پیشەسازی.   
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×