2021-10-12   996     
باوكى مامۆستا به‌ده‌ل به‌روارى له‌به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێره‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵات ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌وكاته به‌سه‌رچوو خه‌ڵك له گوندێك بێـت و ئاگاى له ده‌ره‌وه‌ى خۆى نه‌بێ و پێى بڵێیت وه‌ره ببه به‌پارتى".
ئاوێنه: باوكى به‌ده‌ل به‌روارى له‌به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێره‌وه ڕایگه‌یاند، داهاتى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مریكا زیاتره حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ناتوانێت پاره‌ى خه‌ڵك نه‌دات و بڵێت ده‌بێت بێده‌نگ بن ده‌ڵێت" ئه‌ورۆژه ڕۆشت میلله‌ت نه‌زانێت چى ڕوده‌دات"
باوكى به‌ده‌ل به‌روارى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌وڕۆژه ڕۆشت كه له‌گونده‌كان بگه‌ڕێن و به‌خه‌ڵك بڵێن وه‌ره ببه پێشمه‌رگه‌و ببه پارتى و ئێمه‌ش ئاگامان له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆمان نه‌بێت و پێمان بڵێن به‌هارتان بۆ دروست ده‌كه‌ین.
باوكى مامۆستا به‌ده‌ل باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ى تاوانى هه‌بێت خۆى به‌ده‌ستى خۆى له‌ناوجه‌رگه‌ى هه‌ولێر هه‌ڵیده‌واسێت،ده‌ڵێت" مامۆستایانى به‌ڕێز و میله‌ت ئه‌م حكومه‌ته‌یان قابیله چونكه بێده‌نگن و به‌ده‌ل به‌روارى له‌سه‌ر مافى هاووڵاتیان ده‌ستگیركراوه".
زیاتر له ساڵێكه ژماره‌یه‌ك چالاكوانى بادینان له زیندانه‌كان توندكراون و كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت خراوه‌ته پاڵیان كه سه‌رجه‌میان تا ئێستا ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.