2021-10-12 633
وەزارهتی کشتوکاڵو سەرچاوەکانی ئاوی ههرێم بڕیاری لێخۆشبونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی هەر سێ بابەتی پەینی کیمیاویو ماددەی قرکەرو بنەتۆ دا.
ئاوێنه: لهكۆبونهوهی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵو سەرچاوەکانی ئاوی ههرێم لەگەڵ راوێژکارو بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتهكهی بڕیاردرا، "لەپێناو هاندانو پاڵپشتی زیاتری جوتیارانو خاوەنکارو پرۆژەکانی هەرێمی کوردستانو بەهۆی گرانبونی نرخی پەینی کیمیاوی و ماددەی قرکەرو بنەتۆ بەشێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی بازاڕەکانی جیهان وە دیاردەی وشکەساڵیو بەرزبونەوەی تێچوی چاندن، لەژێر رۆشنای بڕیاری ژمارە (79) ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بەلێخۆشبونی گومرگی لەهاوردەکردنی (پەینی کیمیاوی، ماددەی قرکەر، بنەتۆ) بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی چاندنی دانەوێڵە بەتایبەتی گەنمو جۆو بەربومە کشتوکاڵیەکانی تر".
بۆ هەمان مەبەست، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو داوا لەوەزارەتی دارایی و ئابوری دەکات کە رێکاریی کارگێڕی و یاسایی بۆ لێخۆشبونی گومرگی لەسەر ئەم بابەتانەی کە دیاری کراوە بگرێتەبەر.