ئەحمەد داودئۆغڵو: سوکایەتیکردن بە زمانی کوردی سوکایەتیکردنە بە مرۆڤایەتی
  2021-10-17       1567       
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە لە وتارێکدا کە لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان پێشکەشى کرد رایگەیاند" باخچەلی سوکایەتى بە زمانى کوردی دەکات، منیش پێموایە کە سووکایەتیکردن بە زمانەکان، سوکایەتیکردنە بە مرۆڤایەتی لەناویشیاندا زمانى کوردی"

ئاوێنە: داودئۆغڵو رەحنە لە ئەردۆغان دەگرێت و رەتیدەکاتەوە کە کێشەى زمانى کوردی چارەسەر کردبێت و باس لەوە دەکات کە کورد نیعەمەتێکەو خودا لەم خاکەدا خولقاندویەتى، بۆیە دەبێت لە رووی مرۆڤایەتییەوە سەیری ئەم پرسە بکرێت نەک لە دیوی دیکەوە.

سەرۆکى پارتى ئایندە دەشڵێت، ئەگەر لەرووی مرۆڤایەتییەوە سەیرى بابەتەکە بکرێت ئەوا چارەسەری کیشەى کوردیش دەزانرێت بۆ چۆن حێبەجێ بکرێ.

هەروەها رەخنە لە دەوڵەت باخچەلیش دەگرێت و روونیدەکاتەوە کە باخچەلی بە هەندێ وشە سوکایەتى بە زمانى کوردی دەکات ئەمە دابەشکارییە لە ووڵاتدا دەکرێت.

ماوەیەکە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە سەردانى شارە کوردییەکانى باکورى کوردستان دەکات و بۆ راکێشانى سەرنجی کوردەکان باس لەچارەسەرکردنى کێشەى کوردو زمانى کوردی دەکات، بەڵام چاودێرانى سیاسی کورد لەو بەشەى کوردستان ئەمە تەنیا وەک بانگەشەیەکى هەڵبژاردن لێکدەدەنەوەو پێیانوایە کە ناوبراو لەرووی پرسى کوردەوە هیچ جیاوازییەکى لەگەڵ ئەردۆغاندا نییە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×