"نەوەی نوێ بەشداریی حكومەتی نوێی عێراق ناكات"
  2021-10-17       789       

كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، نەوەی نوێ بەشداریی حكومەتی نوێی عێراق ناكات و هیچ پۆست و وەزارەتێكی ناوێت.

ئاوێنە: كازم فاروق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"ھێندەی من لەنەوەی نوێدا کارم کردوەو لە نزیکەوە شاسوار عەبدولواحید(سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ) بناسم؛ نەوەی نوێ بەشداری حکومەتی نوێی عێراق ناکات و هیچ پۆست و وەزارەتێکی ناوێت."

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان وتوشیەتی"لای نەوەی نوێ و کاک شاسوار کێشەو داواکارییەکانی خەڵک ئەساسی گفتوگۆکان ئەبن."

دوێنێ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراقی راگەیاند كە بەپێی ئەوە نەوەی نوێ، نۆ كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×