بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
  2021-10-20       267       
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشی پێنجەمی چەکی بانکی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خەرجکراوە و گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

ئاوێنە: نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “چەکی بانکی بەشی پێنجەمی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم گەیشتووە”.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی بەسەر پارێزگاکاندا بەمجۆرە پۆلێنکردووە:

سلێمانی: بڕی یەک ملیار 190 ملیۆن دینار

هەولێر: 762 دوو ملیۆن دینار

دهۆک: 115 ملیون دینار

کۆی ئەو پارەیەی ئەمجارە حکومەتی عێراق لە شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران ناردوویەتی دوو ملیار و 67 ملیۆن دینارە، لەکاتێکدا پێشتر چوار جاری دیکە پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2021ی خەرجکردووە، بڕی پارەی ئەو گەنمەی کە جوتیارانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی عێراقیان کردووە 64 ملیار دینارە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×