فڕۆكەخانەی
سلێمانی رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە، هەر هاوڵاتییەك گەشتی دەرەوەی
وڵات بكات، پێویستە بەڵگەی وەرگرتنی ڤاكسین و هەروەها بەڵگەی پشكنینی كۆرۆنای پێ
بێت.
ئاوێنە:
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەپێی
فەرمانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق و ئاگادارینامەى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى
شارستانى عێراق ژمارە (879) لە 13/3/2021 کە بەدەستمان گەیشتوە سەبارەت بەو هاوڵاتییە
عێراقیانەى کە بە نیازن سەفەر بکەن پێویستە ڕەچاوى ئەم خاڵانە بکرێت لە بەروارى
(1/11/2021) بەدواوە:
1. هەر هاوڵاتییەکى
(عێراقى) کە سەفەر دەکات بۆ وڵاتانى دەرەوە پێویستە بەڵگەى وەرگرتنى ڤاکسینى (کۆڤید
– 19 )ى هەڵگرتبێت لەگەڵ بەڵگەى پشکنینی (PCR-Ve)
کە لە لایەن مەڵبەندە حکومىیەکانە دەرچوبێت و دڵنیایی بدات کە هەڵگرى ڤایرۆسەکە نییە،
کەمتر لە (72) کاتژمێر بەر لە سەفەرکردنەکەی.
2. ئەو هاوڵاتییە
(عێراقى)یەى کە ناتوانێت ڤاکسینى کۆڤید وەرگرێت یان نەخۆشىیەکى هەیە ڕێگرە لە وەرگرتنى
پێویستە ڕاپۆرتێکى پزیشکى باوەڕپێکراوى پێبێت بیسەلمێنێت کە ناتوانێت وەریبگرێت،
بەڵام پێویستە بەڵگەى پشکنینی (PCR-Ve)ى
هەڵگرتبێت لەلایەن مەڵبەندە حکومىیەکانەوە دەرچوبێت کەمتر لە (72) کاتژمێر لە سەفەرەکەى.
3. لینکى (www.iraqpass.com) دیاریکراوە بۆ چێکى ئەو
بەڵگەنامانەى پەیوەستن بە ڤاکسینى (کۆڤید – 19).