مەلا بەختیار: پێویستە حكومەت لەگەڵ نوێنەرانی خوێندكاران گفتوگۆ بكات
  2021-11-25       513       

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەرانی خوێندكاران گفتوگۆ بكات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە میانی کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند:" خۆپیشاندانەكانی ئێستای خوێندكاران، پیشەیی‌ و مەدەنییە. داخوازیان رەوایە و هەقوایە حكومەت بەزوترین كات گفتوگۆی چارەسەركردنی داواكان لەگەڵ نوێنەرانی خوێندكاراندا بكات، دەشێ‌ قەرزیان بۆ بكرێ‌، یان دەیان هەزار باخ‌ و ئەرزی تاپۆنەكراو بفرۆشێ‌‌ و داخوازیەكان جێبەجێ بكات".

وتیشی:" توندوتیژی لە خەباتی مەدەنیدا زۆر خراپە، ئەوانەی هانی خوێندكاران دەدەن توندوتیژی بكەن، یان ئەوانەی خزاونەتە ناو خوێندكاران‌ و خۆپیشاندانەكە بە ئاڕاستەی توندوتیژیدا دەبەن، ئەمانە مەرامی خراپیان هەیە و دەشبنە مایەی لێقەومان".

لە دەرێژەی قسەکانیشیدا باسی لەوەشکرد:" چالاكییە مەدەنیەكانیش، بەرامبەر كچان‌ و كوڕانی خۆپیشاندەری مەدەنی، پێویستە ئارام ئارام هەڵسوڕێن چونكە هەمویان كوردن، كەسوكارن لە نەبونی وا دەكەن". جەختیشی لەوەکردوە:" گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەراندا، بۆ چارەسەری گرفتەكان، ئەركی حكومەتە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×