"زیاتر لە 75%ی‌ کاڵاو خۆراک‌و پێداویستییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كزردستان لەدەرەوە هاوردە دەکرێت"
  2021-11-26       547       
مستەفا عەبدولرەحمان
سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەشێوەیەکی فراوان ده‌سیپێكردۆته‌وه‌و زیاتر لە 75%ی‌ کاڵاو خۆراک‌و پێداویستییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كزردستان لەدەرەوە هاوردە دەکرێت.

ئاوێنه‌: مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان به‌ئاانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، "ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەشێوەیەکی فراوانە، پێش کۆرۆنا چووبووە قەبارەیەکی زۆرو گەیشتبووە لوتکە و هەرێمی کوردستان لەبواری بازرگانی توانایەکی باشی پێکەوە نابوو، بەڵام لەکاتی کۆرۆنا لە هەموو وڵاتانی دنیا بواری بازرگانی بەرەو لاوازی رۆشت و هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە، ئێستا دووبارە دۆخەکە بەرەو باشتر دەچێتەوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستی پێکردووەتەوە، ئێمە پێش کۆرۆنا ساڵانە بە قەبارەی ٢٠ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان دەکرد لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا".

راشیگەیاندووه‌، "ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەرێژەی زیاتر لە سەدا ٧٥ی کاڵا و خۆراک و پێداویستی رۆژانەمان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکەین، تەنیا لە هەندێک وەرزیشدا بە بڕێکی دیاریکراو بەروبوومی کشتوکاڵ دەنێرینە دەرەوە بەڵام لە کەرتەکانی دیکەدا هێشتا نەمانتوانیوە بگەینە ئەو قۆناغەی کاڵا هەناردەی دەرەوە بکەین".

مستەفا عەبدولرەحمان ده‌ڵێت، "ئێمە وەک سەرمایەدارانی کوردستان بواری بەرهەمهێنان و بازرگانیمان دابەشکردووە بۆ سێ قۆناغ، قۆنای یەکەم تەنیا پشتمان بە هاوردە کردن بەستبوو هەموو شتێکمان لەدەرەوە دەهێنا و سەرقاڵی دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی بووین لەگەڵ دەرەوە، لە قۆناغی دووەمدا جگە لە هاوردەکردنی کاڵاکان هەوڵی ئەوەمان داوە خاوەن کارخانەکانی وڵاتانی دەرەوە بهێنینە ئێرە و ئەم وڵاتەیان پێبناسێنین و هانیان بدەین لێرە کارخانە بکەنەوە و سەرمایەگوزاری بکەن، ئێمە ئێستا لە قۆناغی دووەمداین، قۆناغی سێهەمیش بریتییە لەوەی لقی کارگە و کارخانە گەورەکانی دنیا لە هەرێمی کوردستان بکەینەوە و هەرێمی کوردستان لە وڵاتێکی بەکارهێنەرەوە بکەین بە هەرێمێکی بەرهەمهێنەری پیشەسازی".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×