وردەکاری هێرشەکەی داعش لە کوڵەجۆ بڵاوکرایەوە
  2021-11-28       668       
دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنوری کوڵەجۆی دەڤەری گەرمیان هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکاندا، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەکان کە بەرپرسانی پێشمەرگە بە رۆژنامەنوسانیان داوە، ئەو پێشمەرگانەی کە شەهیدبوون هەموویان لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە. دوای تەقینەوەی بۆمبەکەش، چەکدارانی داعش چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و پێشمەرگەیەک کە بریندارببوو، "فیشەکیان پێوەناوە و کوشتوویانە."

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو پێشمەرگانەی لەهێرشەکەی شەوی رابردودا بریندارکراون سەرجەمیان داعش بە نیشانشکێن تەقەی لێکردوون و برینداری کردوون. هاوکات پێشمەرگەیەکی دیکەش بە برینداری لەو ئۆتۆمبێلەدا رزگاری بووە کە کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. ئەو پێشمەرگەیەش شۆفێری هەمەرەکە بووە.

هاوکات بەرپرسانی لیوای پێنجی پێشمەرگە رایانگەیاندوە، ئەو پێنج پێشمەرگەیەی شەهیدبوون سەرجەمیان خەڵکی سنووری شارەزوورن.

شەوی رابردوش وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، گروپی چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەسەر خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەکەی داعشیان تێکشکاندووە و چوار پێشمەرگەش برینداربوون.

لەعێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنوری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا جموجۆڵەکانی زیادکردوە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندوە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روبەڕوی مەترسی بونەتەوە.

ناوی شەهید و بریندارەکانی پێشمەرگە و شوێنی نیشتەجێبوونیان:

شەهیدەکان

ئیبراهیم بارام - عەربەت

ئیسماعیل محەممەد - سەیدسادق

ئاراس سەمین - سەیدسادق

ئەمین حوسێن: زەڕایەن

نەبەرد سەعید - عەربەت

بریندارەکان:

هێمن رۆستەم محەممەد - سەیدسادق

جەمال کەریم محەممەد - هەڵەبجەی تازە

عەتا عەلی - سەیدسادق

عومەر عەلی - کەلار

عەفان خالید حەمە عەلی - خورماڵ

بەگوێرەی زانیارییەکان کە بەرپرسانی پێشمەرگە بە رۆژنامەنوسانیان داوە، ئەو پێشمەرگانەی کە شەهیدبوون هەموویان لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە. دوای تەقینەوەی بۆمبەکەش، چەکدارانی داعش چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و پێشمەرگەیەک کە بریندارببوو، "فیشەکیان پێوەناوە و کوشتوویانە."

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو پێشمەرگانەی لەهێرشەکەی شەوی رابردودا بریندارکراون سەرجەمیان داعش بە نیشانشکێن تەقەی لێکردوون و برینداری کردوون. هاوکات پێشمەرگەیەکی دیکەش بە برینداری لەو ئۆتۆمبێلەدا رزگاری بووە کە کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. ئەو پێشمەرگەیەش شۆفێری هەمەرەکە بووە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×