پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە ساڵی داهاتودا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە
  2021-12-03       345       

دامەزراوەی دارایی جەی پی مۆرگان پێشبینی دەكات نرخی یەك بەرمیل نەوت لە ساڵی داهاتودا بۆ زیاتر لە 125 دۆلارو لە ساڵی 2023دا بۆ زیاتر لە 150 دۆلار بەرزببێتەوە ئەوەش بەهۆی كەموكوڕی لەتوانای بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئۆپیك پڵەسدا.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو دامەزراوە داراییە ناودارەی جیهان، لە یاداشتێكدا پێشبینی كردوە بەهۆی كەمی توانای بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئۆپیك پڵە، نرخی نەوت لە ساڵی داهاتودا 125 دۆلار و لە ساڵی 2023دا 150 دۆلار تێپەڕێنێت.

هەروەك جەی پی مۆرگان، پێشبینی كردوە كە خواستی جیهان لەسەر نەوت لەدو ساڵی داهاتودا بگاتە 99.8 بۆ 10   ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.


زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×