فەرماندەیەكی یەكێتی وەڵامی یەكەی 80ی پارتی دەداتەوە
  2021-12-05       1290       

غازی فەیسەڵ، کارگێڕی مەڵبەندی 20 قەرەچوغی یەكێتی و فەرماندەی هێزی خۆبەخش لەبناری چیای قەرەچوغ، وەڵامی یەكەی 80ی پارتی دەداتەوەو  داوا لە حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکات لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنن بۆ سەلماندنی راستییەكان، ئەو پێشتر وتبوی"هێزەکانی 80ی سەر بە پارتی رێگەنادەن هێرش بکەینە سەر داعش ئەوەش پشگیرییە لە مانەوەی داعش لە ناوچەکەدا."

ئاوێنە: غازی فەیسەڵ، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی" لەسەرەتای هێرشەکانی پەیج و سایتە سێبەرەکان نەمویست وەڵام بدەمەوە، لەبەرئەوەی زۆربەی نوسینەکانیان جوێن و تەشهیرو ناوزڕاندن بو. بەڵام بەداخەوە دواتر یەکەی (80)ی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەفەرمی بەیاننامەیەکیان لەسەر دەرکردین، لەوکاتەوە گومان لەوەدا نەما کە سایتە سێبەرەکانیش هی خۆیانبون."

غازی فەیسەڵ وتوشیەتی"ئێمە لەو سنورە ماوەی چوار ساڵە لەبۆشاییەکی نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگەداین، لەو ماوەیە تاکو ئێستا بە پشتیوانی خوداو ژمارەیەک کادیرو فەرماندەی پێشمەرگەو جوتیارانی ناوچەکە، کە ژمارەیان لە پەنجەکانی دەست تێناپەڕن و بە ئیمکانیەتێکی زۆر کەمی چەک و تەقەمەنیەوە،  شەڕی ڕوبەڕوبونەوەو شەڕی ڕاگەیاندن و فکری داعشمان کردوە."

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو"هەرلەو ماوەیە بەبەرچاوی یەکەی 80 و هەمو خەڵکی ناوچەکە لە شاخی قەرەچوخ، نەمانهێشتوە داعش هەمو پلانەکانی جێبەجێ بکات، دەیان جاریش هێرشەکانمان تێکشکاندون و لەڕێگەی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکان بەرگرییەکی بێ وێنەمان لەناوچەکە کردوە، کەچی لە جیاتی دەستخۆشی و پێزانین بەیاننامەیان لەسەر دەرکردوین، وەک ئەوەی ئێمە هۆکاری لەدەستدانی سنورەکەو هۆکاری هێنانی داعش بین بۆ شاخی قەرەچوخ."

ئاماژەی بەوشەداوە كە "دەبو لەجیاتی ئەم بەیاننامە ناڕەوایە پشتیوانی لۆجستی و مەعنەویان بکردباین، چونکە کاتێک داعش  هێرش دەکات و پێشمەرگەو هاوڵاتی تیرۆر دەکەن، ناپرسن ئایا کێ یەکتییەو کێ پارتییە، بەڵکو داعش دژی هەمو مرۆڤایەتییەک و گەلی کوردە."

غازی فەیسەڵ داوای لە هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی حکومەتی بەغدا و حکومەتی هەرێم و هاوپەیمانان كردوە "لیژنەیەک پێکبهێنن و  سەردانی سنورەکە بکەن، بۆئەوەی ڕاستییەکان بەچاوی خۆیان ببینن و چارەسەرێکی بەپەلەی ناوچەکەمان بکەن."

هەروەها داواشی لەسەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان و سەرکردەو فەرماندەو پێشمەرگە كردوە "پەلەبکەن و پشتیوانی ناوچەکەمان بن، بۆئەوەی چیتر زیانی گیانی و ماددی  بەر سنورەکانمان نەکەوێ و زیاتر خاکی باب و باپیرانمان لەدەست نەدەین."

دوێنێ یەكەی 80ی سەربە پارتی لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندبو، "كەسێك بەناوی غازی فەیسەڵ...ئیدعای كردوە كە یەكەی هەشتا ڕێگەی پێ نادات بچێت شەڕی داعشەكان لەو میحوەرە بكات و یەكەی هەشتا بە لایەنگریكردنی داعش تۆمەتبار دەكات. لێرەدا ڕایدەگەیەنین كە ئەم جۆرە قسە هەڵبەستراوانە هیچ بنەمایەكی نییە و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ڕۆحی برایەتی و پێشمەرگایەتی و كوردایەتی ناگونجێت. ئەگەر ناوبراو ئەوەندە خۆی بە بوێر دەزانێ و بە ڕاستی دەیەوێت شەڕی داعش بكات، ئەوە كەس ڕێگەی لێ نەگرتوە، با بێ و یارمەتیشی دەدەین بۆ ئەوەی بچێتە هێڵەكانی روبەڕوبونەوەی داعش."

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×