ئەردۆغان دەڵێت: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بونەتە هەڕەشەیەكی سەرەكی لەسەر دیموكراسی
  2021-12-11       554       

بەقسەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا "تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بونەتە هەڕەشەیەكی سەرەكی لەسەر دیموكراسی" و هەڕەشەی لێپێچینەوە لە كۆمپانیاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات ئەگەر "سەرپێچی" یاساكانی وڵاتەكەی بكەن.

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە، لە وتەیەكدا لەمیانی بەشداریكردنی لە لوتكەی پەیوەندییە ستراتیجییە نێودەوڵەتییەكان لەڕێگەی ڤیدیۆوە، وتی"تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرەتای دەرکەوتنیاندا ھێمایەک بون بۆ ئازادی بەڵام لەئێستادا بونەتە ھەڕەشەیەكی سەرەکی بۆسەر دیموکراسی."

بە بڕوای ئەردۆغان "ئەو ھەواڵانەی بەبێ تێپەڕبون بە ھیچ فلتەرێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، بونەتە ھۆی تێکدانی ژیانی ملیۆنان کەس."

ئەردۆغان، ئەوەشی دوپات کردەوە کە "ھەر کۆمپانیایەک(ی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان) پێشێلکاری بکات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت"، وتیشی"جەخت لەوە دەکەینەوە کە ھیچ کۆمپانیایەک لە سەرو یاساوە نابێت، جا ھێزی دارایی و پێگەی نێودەوڵەتیی ھەرچییەک بێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×