بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی ئێران ئاشكرای كرد: ٢٦ حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە وڵاتەكەی تۆمارکراوە.
ئاوێنه: لەبارەی بڵاوبوونەوەی حاڵەتی ئۆمیكرۆن، لە وڵاتی ئێران بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی ئێران رایگەیاندوە: تائێستا (٢٦) حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیکرۆن (جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا) لە ئێران تۆمارکراوە، گوتیشی: (١٢) حاڵەتی گومانلێکراومان ھەیە کە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: دوو ژەم ڤاکسین ئەگەری توشبوون بە ئۆمیکرۆن کەمناکاتەوە، ئەو کەسانەی کە سێ مانگ بەسەر بەکارھێنای ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەیاندا تێپەڕیوە، با ژەمی سێیەم وەربگرن.