فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامەنوسان (IFJ) ئاشكای ده‌كات كه لەساڵی 2021دا 45 ڕۆژنامەنوس لەسەرتاسەری جیهاندا کوژراون.
ئاوێنه: فیدراسیۆنه‌كه لەڕاگەیەندراوێكدا ڕونیده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردو ژماره‌كه كه‌میكردووه، به‌ڵام لەساڵی 2021دا 45 ڕۆژنامەنوس لەسەرتاسەری جیهاندا کوژراون. زۆربەی ئەو ڕاگەیاندکارانە بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵی‌و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات کوژراون.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئەفغانستان لەپێشەنگی وڵاتانی جیهاندایە لەکوژرانی ڕۆژنامەنوسان کە لەساڵی 2021دا 9 ڕۆژنامەنوس کوژراوان، مەکسیک لەپلەی دووەمدایەو 8 ڕۆژنامه‌نوس لەو ساڵەدا کوژراون، دوای ئەوەش هیندستان دێت کە 4 ڕۆژنامەنوس کوژراون.
(IFJ) ده‌ڵێت، "کەمبونەوەی ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنوسان دڵخۆشیەک دەبەخشێت، بەڵام ئەو دڵخۆشیە نیە لەئاست ئەو توندوتیژییە بەردەوامانەی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان لەجیهاندا دەکرێت".
لای خۆیه‌وه ئەنتۆنی بیلانگەر، سكرتێری فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامەنوسان (IFJ) ڕایگەیاندووه، ئەوان پشتگیری لەڕێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنوسان‌و بەرگریکردن لەڕۆژنامەوانان.