شارەوانی سلێمانی كارتی ڤاكسین دەكاتە مەرج بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان
  2022-01-28       367       

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئاگاداری ھاوڵاتیان دە‌كات لە‌كاتی سە‌ردانیان بۆ ناو شارە‌‌وانی سلێمانی پێویستە‌ كارتی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێبێت.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیانی كردۆتەوە كە لە‌كاتی سە‌ردانیان بۆ شارە‌وانی سلێمانی بە‌مە‌بە‌ستی راییكردنی مامە‌ڵەكانیان، پێویستە لە رێككەوتی (20\2\2022)ەوە كارتی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێبێت لە‌پێناو پاراستنی تە‌ندروستی و سە‌لامە‌تی گشتی.

تاوەكو ئێستا ژمارەیەك فەرمانگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایان كردۆتە مەرج.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×