لەسەر نرخی دۆلار وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگێشتی دادگای باڵا دەكرێن
  2022-03-08       603       

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا هەریەك لە وەزیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگێشتی دانیشتنی داهاتووی دادگاكە بكات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دادگاكە دانیشتنێكی تایبەت بە چاوخشاندن بە سكاڵای پەیوەندیدار بە بەرزكردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار و دامەزراندنی سندوقی سامانی سیادی ئەنجامدا.

میدیای فەرمیی عێراق بڵاویكردەوە، دادگاكە بڕیاریداوە بانگێشت ئاراستەی هەریەك لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بكرێت بۆ ئامادەبوون لە بەردەم دادگا لە دانیشتنی داهاتوو كە بڕیارە لە 14ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

ماوەیەكە پرسی زیادكردنی بەهای دۆلاری ئەمریكی لە عێراق كە ساڵی ڕابردوو بڕیاری لێدرا، پرسێكی گەرمە و پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەیەكی لەبارەوە ئەنجامدا.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×