خالید شینکی: لە١ی ٤ەوە خۆڵ‌و خاشاک دیسان سلێمانی دادەپۆشێتەوە
  2022-03-11       1712       

ئا: ئاوێنە

خالید شینکی ئاماژە بەوە دەکات ئەو ملیارو ٤٠٠ ملیۆنەی بافل تاڵەبانی وەک منعە پێیداون بەشی ئیشکردنیان تا کۆتایی ئەم مانگە دەکات، ئەو دەڵێت "سەد لەسەد لە١/٤ەوە جارێکیتر خۆڵ‌و خاشاک سلیمانی بتەنێتەوە".

 

خالید حه‌مه ‌ڕه‌ئوف شینكی، خاوەنی كۆمپانیای خالید شینکی بۆ پاککرنەوە، کە ئەرکی پاککردنەوەی شاری سلێمانی‌و دەواروبەری پێسپێردراوە، ئاماژە بەوە دەکات ئەو ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دینارەی بافل تالەبانی وەک منحە پێیداون ملیارەکە بۆ ٥ زۆنە لەناو شاری سلێمانی، هەروەها ٤٠٠ ملیۆنەکەش بۆ دوکان‌و چەمچەماڵە کە دو زۆنە، واتە زۆنی ٢٠٠ ملیۆن دینار، ئەم منحەیەش یەکسەر لەسلفەکانمان بڕاوە لەبانک، ئەو بە"ئاوێنە"ی راگەیاند "بەم پارەیە تا کۆتایی ئەم مانگە دەتوانن ئیش بکەن‌و هەر ئێستا پێیوستمان بەپارەیە، ئێمە مانگانە بۆ هەر زۆنێک ٥٠٠ ملیۆن دینارمان دەوێت، بۆ هەر پێنج زۆنەکەی ناو سلێمانی ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن دینارمان دەوێ، ئەگەر هیچمان بۆ نەکەن، ئەم مانگی سێیە بەڕیدەکەین، بەڵام لەمانگی چواردا دیسان مانگرتنمان دەستپێدەکاتەوە".

 

راشیگەیاند "سەد لەسەد پێشبینی دەکەم جارێکیتر مانگرتن روبداتەوە، من بەکاک بافلیشم وتوە ئێمە تا ١ی ٤ ئیش دەکەین، ئیتر دەوەستینەوە. چونکە بڕیارەکە وایە ئەم پارەیە منحەیە ئەگەر پارەمان نەدەنێ دەوەستینەوەو ناتوانین ئیش بکەین، لایەنە پەیوەندیدارەکانیشمان لەمە ئاگادار کردوەتەوە، موچەی زیاتر لە ١٠٠٠ کرێکارو کارمەندو شوفێر بەچی دابین بکەین؟!".

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهۆی مانگرتنی هەردو كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ی خالید شینکی‌‌و شکارەوە، سەرەتای ئەم مانگە لە١/٣دا خۆڵ‌و خاشاك گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵان‌و زۆربەی شوێنه‌ گشتییه‌كانی ناو شاری سلێمانی تەنی‌و پاشان لە٧/٣دا مانگرتنەکە کۆتایی هات.

 

خالید شینکی بەحەسرەتەوە باس لەوە دەکات کە ساڵان شاری سلێمانی یه‌كه‌مین شار بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق له‌ڕووی پاكوخاوێنیه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌داخه‌وه‌ کە چاوەڕوان دەکرێ جارێکیتر وەک سەرەتای ئەم مانگە لەخٶل‌و خاشاکدا نغرۆ ببێت، ئەو سەبارەت بەچۆنیەتی چارەسەری ئەم کێشەیە قسەی لەگەڵ بافل تاڵەبانی کردوە، شینکی وتی "کە لەگەڵ کاک بافل دانیشتم یەکەمجار ئەمەم پێوت، وتم دەتوانی چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن. وتی: چۆن؟ وتم: ئێستا هەندێ کۆمپانیای لاوەکییان هێناوە لەژێر کەڵەک‌و ساختەدا پارەی خۆڵ‌و خاشاک کۆدەکەنەوەو ماڵی  مانگی ٥ هەزار دینار دەسەنن ٣٠٠ مال لەسلێمانیدایە، لەدوکان‌و شوێنی بازرگانی مانگی ١٠ هەزار دینار دەسەنن زیاتر لە ١٠٠ هەزار دوکان‌و شوێنی بازرگانی لەسلێمانی هەیە، بزانە ٣٠٠ هەزار ٥ هەزار دیناریی‌و ١٠٠ هەزار ١٠ هەزاری دیناریی چەند دەکات، ئوتێلی وایە مانگی ١٠٠ هەزار دیناری لێوەردەگیرێ، چێشتخانەو کارگەی وایە ١٥٠ هەزار دیناری لێوەردەگرن، بەکاک بافلم وت هەر چۆنێک حسابی بکەیت پارەی ماڵان‌و محەلات‌و ئوتێل‌و کارگەو یانەو چێشتخانەکانی شاری سلێمانی بەرەوڕومان بکەن رازین‌و زیادیشی هەیە، پێویست نە بەکتاب دەکاو نە بەنوسراو نەشارەوانی پارەمان بداتێ، ئێمە کۆکردنەوەی ئەم پارانەمان بەسە، بەڵام حکومەت بەرەسمی بڵێت ئەم کۆمپانیایە بەرپرسە لەکۆکردنەوەی پارە، باشترین چارەسەر ئەوەیە کۆکردنەوەی ئەم پارەیە روبەڕوی ئێمە بکەنەوە، هەر ماڵێک‌و هەر شوێنێک پارەی خۆی نەدا بەکارمەندەکان دەڵێم زبڵەکەی بار مەکەن، دەبێت هەمو لایەن پەیوەندیدارەکان بزانن کە کەوتنی حکومەتەکان سەرەتا لەخۆڵ‌و خاشاکەوە دەستپیدەکات".

 

وتیشی "بەداخەوە ئێستا هەندێ کۆمپانیای وەهمی‌و لاوەکییان هێناوە لەژێر کەڵەک‌و ساختەدا پارەکە کۆدەکەنەوەو نیوەی ناگەیەننە شارەوانی‌‌و هیچێ دیار نییە ئەم پارەیە، کەس نازانێ دەگەڕێتەوە بۆ کوێ‌و چی لێدێت یان بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ چه‌نده‌ كه‌ كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌، من بەوەزیری شارەوانی‌و سەرۆکی شارەوانی سلێمانیشم وت کوا پارەکەی کۆدەکرێتەوە بماندەنێ، وەزیرو سەرۆکی شارەوانیش وتیان نازانین!".

 

كۆمپانیای خالید شینکی هه‌لی كاری بۆ ٤٥٠ كرێكارو ١٠٠ شۆفێرو ٥٠ كارمه‌ندی ئیداری رەخساندوە، ٦٠٠ كه‌س ته‌نها له‌ناوشاری سلێمانی کار دەکەن‌، ده‌ره‌وه‌ی شاریش ٥٠٠ كارمه‌ندیان هه‌یه‌، واتە بەكۆی گشتی ١١٠٠ هه‌لی كاریان ره‌خساندوه‌. ‌ هەر کرێکارو کارمەندو شۆفیرێک ٨ کاتژمێر دەوام دەکەن، موچەی کرێکار ٣٠٠ هەزار دینارە، کارمەند ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار دینارەو شۆفێرەکانیش ٤٥٠ هەزار دینار مانگانە وەردەگرن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×