وەزیری نەوتی عێراق: سورین لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی تایبەت بەنەوتی هەرێم
  2022-06-19       564       

وەزیری نەوتی عێراق جه‌ختله‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی تایبەت بەنەوتی هەرێم ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، "بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی هەموو ئامرازێكی یاسایی‌و شەرعی كە حكومەتی ناوەندی بەدەستیەوەبێت بەكاریدەهێنین".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەكشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، "ئێمە لەبەغدا سورین لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی تایبەت بەنەوتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستە هەموو ئامرازێكی  یاسایی‌و شەرعی كە حكومەتی ناوەندی بەدەستیەوەبێت دژی هەرێمی كوردستان بەكاریدەهێنین".

به‌گوێره‌ی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ عێراق كه‌ ڕۆژی‌ 2022/2/15  دەرچو، تێیدا یاسای نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان ژمارە 22ی ساڵی 2007 بەنادەستوری وه‌سفكردو هەڵیدەوەشێنێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×