وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاری لە موچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران دا
  2022-06-25       1022       


ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێی لەبارەی چارەنووسی موچە پاشەکەوتکراوەکانی ساڵانی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە دا.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی ئاوات جەناب نوری لەسەرە، بڕیار دراوە موچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران لەئەمانەتەوە ببێت بە موچەی شایستە.

هەر بە گوێرەی بڕیارەکەی وەزیری دارایی کە ئاڕاستەی چوار سەرۆکایەتیەکەی هەرێم کراوە، ئەرکە لەسەر حکومەتی هەرێم ئەو موچە پاشەکەوتکراوانە بداتەوە بە فەرمانبەران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×