بەشێكی زۆری ئەو منداڵانەی تای بەرزو قوڕگ ئێشەیان هەیە "توشبوی كۆرۆنان"
  2022-07-05       849       

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، رایگەیاند، بەشێكی زۆری ئەو منداڵانەی تای بەرز و قوڕگ ئێشەو سەرئێشەیان هەیە، توشبوی كۆرۆنان.

ئاوێنە: دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە ئێستادا پەتایەک لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە کە بە تای بەرزو قوڕگ ئێشەو سەرئێشەو بەشێکیان لوت تەڕییان هەیە ئەناسرێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ماوەی دو هەفتە پێش ئێستا بڵاومان کردەوە کە کۆڕۆنا لەبەرزبونەوەدایە لەناو منداڵاندا بۆیە بەشێکی زۆری ئەوانە توشبوی کۆڕۆنان.

ئاماژەی بەوەشداوە كە "لەماوەی دو ڕۆژدا لەدوای وەرگرتنی چارەسەر بارودۆخیان باش ئەبێت."

ئەو پزیشكە پسپۆڕە داوای كردوە كەسانی سەروی دوانزە ساڵ خۆیان بکوتن و هەمو تەمەنەکانیش پابەندی خۆپارێزی بن .

وتوشیەتی"پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات، پێویست ناکات چارەسەری زۆر بەکاربهێنرێت چونکە کۆڕۆناش ڤایرۆسەو لەگەڵ تەواوبونی سوڕەکەیدا باش ئەبیت."

هەروەك رێنوێنی ئەوەش داوە كە لەم کاتانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و نەخۆشخانەی منداڵان بکەن:

١-تای بەرز.

٢-هۆشی باش نەبێت.

٣-ڕشانەوەی هەبێت.

٤-خواردنی بۆ نەخورێت.

٥-وشکبونەوەی هەبێت.

٦-گەشکەی هەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×