هەڵوێستێکى نوێ لە بانکى ناوەندییەوە لەبارەى نرخى دۆلار
  2022-07-10       1113       

بانکی ناوەندی دووپاتیکردەوە کە هیچ پاساوێک نییە بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکات کە بارودۆخی ئابووری پێوەرێکی سەرەکییە بۆ گۆڕینی نرخ.  

ئاوێنه‌: عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانكەكە، بە ئاژانسى فەرمى وت “نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێستادا بە بڕوای ئێمە هیچ پاساوێک نییە بۆ گۆڕینی"، ڕوونیکردەوە، کە "گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕکردن لە چوارچێوەی سیاسەتی دەسەڵاتی دراودا دەمێنێتەوە. بەپێی بارودۆخەکە."  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ماوەی ساڵانی ساڵی ٢٠٠٤ تا ئێستا، نرخ زیاتر لە جارێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەپێی بارودۆخەکە، ئایا بەرز دەبێتەوە یان کەم دەبێتەوە".  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×