سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە سعودیە
  2022-07-15       423       


جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەیشتە عەرەبستانی سعودیە. 

ئاوێنه‌: ھەریەک لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە و جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا یاوەریی سەرۆکی وڵاتەکەیان کرد. 
 
رۆژی شەممە 16 ی تەمموزی 2022 بایدن لە سعودیە کۆبوونەوەیەکی لووتکە لەگەڵ وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو و چەند سەرۆکێکی دیکەی ناوچەکە دەکات. 
 
لەو لووتکەیەدا پرسەکانى وزە، ئاسایشى خۆراک، پرسە ژینگەییەکان و ھەماھەنگی نێوان گەلانى ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن. 
 
جۆ بایدن، لەبارەی سەردانەکەیەوە ڕایگەیاند "ئەو گەشتە تایبەتە بە سەقامگیریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. لە بەرژەوەندیی ئەمریکادایە سەقامگیریی زیاتر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبێت. پێم وایە لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل و ئەمریکاشدایە کە ناوچەکە و ئیسرائیل زیاتر ئاوێتە بکرێن و بە یەکسان قبووڵ بکرێن." 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×