توركیاو ئێران هەشت رێككەوتننامەیان ئیمزاكرا
  2022-07-19       688       

ئەمڕۆ دوشەممە، لەچوارچێوەی سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارو وەفدی توركیادا بۆ ئێران، هەشت رێككەوتننامەی هاریكاریی لەنێوان هەردو وڵات ئیمزاكران.

ئاوێنە: رێككەوتننامەكان تەنها لەبواری ئابوری و سیاسیدا نین بەڵكو رێککەوتننامەی هەمەلایەنەی هاوکاریی درێژخایەنی نێوان تورکیا و ئێران، یەكێكە لە رێككەوتنەكان.

رێككەوتننامەكان، لەدوای حەوتەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاریكاریی توركیاو ئێران لە كۆشكی سەعدئاباد، بە ئامادەبونی سەرۆك كۆماری توركیاو سەرۆك كۆماری ئێران ئیمزاكران.

دوابەدوای ئەوەش ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەردۆغان، رایگەیاند، پەیوەندییە بازرگانییەكانی ئێستای نێوان هەردو وڵات لە ئاستی پێویستیدا نین و وتی، ئامانجمانە، قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوان هەردو وڵات بگەیەنینە سێ هێندەی ئێستا واتە بیگەیەنینە 30 ملیار دۆلار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×