میدیاکانی ئێران لەزاری وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانەوە ڕایانگەیاند ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات و لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەشداری دەکات.
ئاوێنه: عەلی بەهادۆری جەهرۆمی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند: "پلانە سەرەتاییەکان بۆ ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داڕێژراوە".
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئەمریکا لە تەشرینی یەکەمدا ئەنجام دەدرێت.