لە كەركوك پیاوێك ژنەكەی دەكوژێت و كۆتایی بە ژیانی خۆشی دەهێنێت
  2022-08-05       371       
كەركوك/ ئابی 2022/ بڵاوەپێكردنی هێزی ئەمنی لە شەقامێكی سەرەكیی ناوشار فۆتۆ: راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك

شەوی رابردو لە گوندێكی سنوری كەركوك پیاوێك ژنەكەی خۆی كوشتوەو دواتر كۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

ئاوێنە: بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی كەركوك كە قسەی بۆ (كەركوك ناو) كردوە، شەوی رابردو پیاوێك لە گوندی سەقزلی سەربە شاری كەركوك، ژنەكەی خۆی كوشتوە.

سەرچاوەكە وتویەتی"ئەو ژن و مێردە كێشە لە نێوانیاندا هەبوە، بەوهۆیەوە پیاوەكە فیشەكی بە هاوسەرەكەیەوە ناوە و كوشتویەتی، دواتر فیشەكی بە برای هاوسەرەكەیەوە ناوە و برینداری كردوە، هەر لەبەردەم ماڵی خۆیاندا فیشەكی بەسەری خۆیەوە ناوە، لەكاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشداوە كە بارودۆخی تەندروستی بریندارەكە ناجێگیرە.

شایەتحاڵێكیش لەو روداوە بە (كەركوك ناو)ـی وت "ئەو خێزانە ئاوارەی تەلەعفەرن، پیاوەكە ئەوە دوەم هاوسەریەتی و پێكەوە پێنج منداڵیان هەیە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×