دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون
  2022-08-07       472       


دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لەیەکەم ساتی خۆپیشاندانەکان لەسەر خەت بون‌و لەڕێگەی تیمەکانیانه‌وه‌ چاودێری بارودۆخەکەیان کردووه‌. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس دەستگیرکراون بەبێ فەرمانی دادوەر کە ڕێگە پێدراو نیەو پێچەوانەی یاسای ڕۆژنامەگەری‌و بنەماکانی مافی مرۆڤە".

ئاوێنه‌: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ دوێنێ شه‌ممه‌و ده‌ستگیركردنی‌ چه‌ند كه‌سێك، په‌یامێكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌به‌شێكیدا هاتووه‌، "ڕۆژی شەمە شەشی ئابی 2022 لەهەندێ شارو شارۆچکەی هەرێمی کورستان ژمارەیەک هاوڵاتی گردبونەوە بەناوی خستنە ڕووی چەند داواکاریەک و گەیاندنی بەبەرپرسانی حکومەت و یەکە ئیداریەکان، لەهەندێ شوێن گرژی تێکەوت و ژمارەیەک هاوڵاتی و ڕۆژنامەنوس لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە دەستگیرکران، ئێمە لەدەستەی مافی مرۆڤ لەیەکەم ساتی خۆپیشاندانەکان لەسەر خەت بوین و لەڕێگەی تیمەکانمان چاودێری بارودۆخەکەمان دەکرد لێرەوە سەرنج و ڕای خۆمان دەخەینەڕوو."

راشیگه‌یاندووه‌، "ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس دەستگیر کراون بەبێ فەرمانی دادوەر کە ڕێگە پێدراو نیەو پێچەوانەی یاسای ڕۆژنامەگەری وبنەماکانی مافی مرۆڤە ، چونکە کاری ڕۆژنامەنوسان ڕوماڵ کردنی ڕووداو چالاکی و هەواڵ و بابەتە ڕۆژنامەوانیەکانە ناکرێ بەهیچ بیانوەک ڕووبەڕووی دەستگیرکردن ولێدان ببنەوەو بەپێچەوانەوە دەبێ ئاسانکاریان بۆ بکرێ."

ده‌قه‌ په‌یامه‌كه‌:


پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بەخۆپیشاندانەکان لەهەندێ شارو شارۆچکەی هەرێمی کوردستان له ڕوژی 6 ی ئابی 2022

ڕۆژی شەمە شەشی ئابی 2022 لەهەندێ شارو شارۆچکەی هەرێمی کورستان ژمارەیەک هاوڵاتی گردبونەوە بەناوی خستنە ڕووی چەند داواکاریەک و گەیاندنی بەبەرپرسانی حکومەت و یەکە ئیداریەکان ، لەهەندێ شوێن گرژی تێکەوت و ژمارەیەک هاوڵاتی و ڕۆژنامەنوس لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە دەستگیرکران ، ئێمە لەدەستەی مافی مرۆڤ لەیەکەم ساتی خۆپیشاندانەکان لەسەر خەت بوین و لەڕێگەی تیمەکانمان چاودێری بارودۆخەکەمان دەکرد لێرەوە سەرنج و ڕای خۆمان دەخەینە ڕوو.
1) پشتیوانی لە هەر خۆپیشاندان و گردبونەوەک دەکەین لەچوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکان و مۆڵەت دراو لەلایەن یەکە ئیداریەکانی پارێزگاو شارو شارۆچکەکان ،  خۆپیشاندان بەمافێکی ئاسایی دەزانین بۆ داواکردنی ماف و خستنە ڕووی کێشەکانی هاوڵاتیان و یەکێکە لەسیماکانی دیموکراسی .
2) بەگوێرەی بەدوا داچونەکانمان و لێدوانی بەرپرسانی ئیداری شارەکانیش ئەو خۆپیشاندانانە مۆڵەتی بۆ وەرنەگیراوەو ڕێکارە پێویستیەکانی بۆ نەکراوە بەفەڕمی.
3) ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس دەستگیر کراون بەبێ فەرمانی دادوەر کە ڕێگە پێدراو نیەو پێچەوانەی یاسای ڕۆژنامەگەری وبنەماکانی مافی مرۆڤە ، چونکە کاری ڕۆژنامەنوسان ڕوماڵ کردنی ڕووداو چالاکی و هەواڵ و بابەتە ڕۆژنامەوانیەکانە ناکرێ بەهیچ بیانوەک ڕووبەڕووی دەستگیرکردن ولێدان ببنەوەو بەپێچەوانەوە دەبێ ئاسانکاریان بۆ بکرێ.
4) لەهەندێ شوێن و ناوچە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی دەستگیرکراون و دواتر ئازاد کراون و بەدوا داچونی زیاتر دەکەین تا دڵنیابینەوە کە هیچ کەسێک لەسەر خۆپیشاندانەکان دەستگیر نەکراوەو لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان نەماوە.
5) لە هەندێ شۆێن دەزگا ئەمنیەکان بەجل و ئۆتومبیلی مەدەنی خەڵکیان دەستگیر کردوەو داوای ناسنامەیان لەخەڵک کردوە ئەوەش دوورە لە کاری فەڕمی و دەبێتە مایەی ترس و نائومێدی لای هاوڵاتی کە پێویستە دەزگا ئەمنیەکان ناسنامەیان دیار بێت و خۆیان بناسێنن بەجل وبەرگ و ئۆتۆمبیلی فەڕمی چونکە ئەو جۆرە حاڵەتانە بۆ ناوبانگی هەرێمی کوردستان لەدەرەوەش باش نابێت بەتایبەت لەڕاپۆرتەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ وە مافی هاوڵاتیشە بزانی ئەو هێزە کێیە دەستگیری دەکات.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
7 ئابی 2022

زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×